ئەم ڤایرۆسە لە شاری ووھان لە وڵاتی چینەوە لە دوایین مانگی ٢٠١٩دا دەرکەوتووە و پەرەی سەندووە. ڤایرۆسەکە تایبەت بە ئاژەڵان بووە کە بە ھۆکارگەلێکەوە بۆ مرۆڤ گوازراوەتەوە. لە نیشانەکانی نەخۆشییەک کە لەم ڤایرۆسەوە سەرچاوە دەگرێت، دەکرێت ئاماژە بە تا، کۆکە و ھەندێک جار کێشەی ھەناسەدان بکرێت. تیمی فریاگوزاری سەنتەری کۆنتڕۆڵکردن و پێشگیریکردن لە نەخۆشییەکانی ئەمریکا لە توێژینەوەیەکدا بۆیان دەرکەوتووە ٨١٪ی تووشبووان دۆخی تەندروستییان جێگیرە، بەساڵاچووان زۆرترین مەترسییان لەسەرە و لە دۆخێکی سەختدان. ڕێژەی مردن نزیکەی لە ٢٫٥٪ی ھەموو حاڵەتەکان.
ڕێکخراوی تەندروستی جیھانی، چەن ڕێنمایەکی پێشکەش کردووە بۆ خۆپراستن لە ڤایرۆسەکە
شتنی دەستەکان ئەگەر پاکیش دیاربوون
دەست لە رووخسارت مەدە: دەم، لوت،چاو
شوێنێکی سەلامەت بھێلەرەوە بۆخۆت و مەچۆ شوێنی قەرەبالغ، و لە ماڵەوە جێگیر بە
.