Corona-Virus
ڤایرۆسی کۆرۆنا

ئەم ڤایرۆسە لە شاری ووھان لە وڵاتی چینەوە لە دوایین مانگی ٢٠١٩دا دەرکەوتووە و پەرەی سەندووە. ڤایرۆسەکە تایبەت بە ئاژەڵان بووە کە بە ھۆکارگەلێکەوە بۆ مرۆڤ گوازراوەتەوە. لە نیشانەکانی نەخۆشییەک کە لەم ڤایرۆسەوە سەرچاوە دەگرێت، دەکرێت ئاماژە بە تا، کۆکە و ھەندێک جار کێشەی ھەناسەدان بکرێت. تیمی فریاگوزاری سەنتەری کۆنتڕۆڵکردن و پێشگیریکردن لە نەخۆشییەکانی ئەمریکا لە توێژینەوەیەکدا بۆیان دەرکەوتووە ٨١٪ی تووشبووان دۆخی تەندروستییان جێگیرە، بەساڵاچووان زۆرترین مەترسییان لەسەرە و لە دۆخێکی سەختدان. ڕێژەی مردن نزیکەی لە ٢٫٥٪ی ھەموو حاڵەتەکان.

چۆنێتی خۆپاراستن​

ڕێکخراوی تەندروستی جیھانی، چەن ڕێنمایەکی پێشکەش کردووە بۆ خۆپراستن لە ڤایرۆسەکە

دەستەکانت

شتنی دەستەکان ئەگەر پاکیش دیاربوون

ڕووخسار

دەست لە رووخسارت مەدە: دەم، لوت،چاو

بۆشایی

شوێنێکی سەلامەت بھێلەرەوە بۆخۆت و مەچۆ شوێنی قەرەبالغ، و لە ماڵەوە جێگیر بە

ژمارەی تووشبووان لە کوردستان

.

کۆی گشتی حاڵەتە پشتڕاستکراوەکان: ١٥٠

ژمارەی چاکبووەکان: ٥٧

ژمارەی مردووەکان: ٢

gov.k

​​